سه‌رۆكی فلیپین داوا له‌هاووڵاتیانی ده‌كات ته‌قه‌ له‌و به‌رپرسانه‌ بكه‌ن كه‌ داوای به‌رتیل ده‌كه‌ن

به‌ڵام نه‌یانكوژن

رۆژنامه‌ی مانێلا بۆڵیتن رایگه‌یاندووه‌ كه‌ رۆدریگۆ دۆتێرتی رێگای به‌ هاووڵاتیانی داوه‌ ته‌قه‌ له‌و به‌رپرسانه‌ بكه‌ن كه‌ داوا ده‌كه‌ن به‌رتیلیان بده‌نێ، به‌ڵام نه‌یانكوژن و بۆ جیهانێكی دیكه‌ ره‌وانه‌یان بكه‌ن.

له‌ لێدوانێكی سه‌رنجراكێشدا سه‌رۆكی فیلیپین به‌ هاووڵاتیانی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر تۆكه‌سێكی پاره‌ی گومرگ و ده‌رامه‌ت و ئه‌وانی دیكه‌شت داوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌رپرسان داوات لێده‌كه‌ن به‌رتیلیان بده‌یتی، ئه‌وا له‌ده‌موچاویان بده‌، ئه‌گه‌ر چه‌كت له‌لابوو، ده‌توانی یه‌كسه‌ر ته‌قه‌یان لێبكه‌یت، به‌ڵام نه‌یانكوژی، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وابكه‌یت له‌ بڕیاری لێبوردن بێ به‌ش ده‌بێت و تاوانه‌كه‌ت له‌سه‌ر سووك نابێت.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ته‌نها رێوشوێن له‌دژی ئه‌و كه‌سه‌ بگیرێته‌ كه‌ ته‌قه‌ له‌به‌رپرسێك ده‌كات كه‌ یاسای پێشێل كردووه‌ ئه‌مه‌یه‌ كه‌ سزاكه‌ ، سزایه‌كی لاشه‌یی ده‌بێت و به‌ندكردنی تێدا نییه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / رووسیا ئه‌لیۆم