ئێران به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد ده‌كات

ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا سزاكانی زیاتر بكات

وه‌زیری نه‌وتی ئێران بێژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه‌ ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا سزاكانی زیاد بكات ئه‌وا سیاسه‌تی زیاتر كردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین. ماڵپه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران شانا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا چۆن بجوڵێت ئاوا له‌گه‌ڵی ده‌جوڵێینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر سزاكانی زیاد بكات ئێمه‌ش به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتمان زیاتر ده‌كه‌ین. وه‌زیری نه‌وتی ئێران ده‌شڵێت به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتمان به‌رده‌وامه‌ و سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بوه‌ستێنێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران و وڵاتانی ئه‌وڕوپا هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و ڕاسته‌وخۆ سزای توندی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند به‌جۆرێك هیچ وڵاتێك بۆی نییه‌ نه‌وتی ئێران بكڕێت.