به‌رهه‌می نه‌وتی سعوودیه‌ له‌سه‌دا 50% كه‌میكردووه‌

به‌هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆوه‌ بووه‌

به‌هۆی هێرشه‌كانی شه‌وی رابوردوو بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌و كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی سعودیه‌، نیوه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ راگیرا، ئه‌وه‌ش سه‌رۆكی ئه‌مریكای هێنایه‌ وه‌ڵام و رایگه‌یاند: ئاماده‌ن نه‌وتی یه‌ده‌گی ئه‌مریكا به‌كاربهێنن. وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: دۆناڵد ترامپ ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ نه‌وتی یه‌ده‌گی ئه‌مریكا به‌كاربهێنێت، له‌دواى ئه‌وه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی سعودیه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌میكردووه‌. میر عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان وه‌زیری وزه‌ی سعودیه‌ رایگه‌یاند: هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی ئارامكۆ له‌سه‌دا په‌نجای هه‌نارده‌ی نه‌وتی راگرتووه‌. به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی رابوردوو، هه‌نارده‌ی پێنج ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ راده‌گرێت كه‌ ده‌كاته‌ له‌سه‌دا پێنجی به‌رهه‌می نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان، رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات سعودیه‌ به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه‌ نیوه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی راگرتووه‌.