2 رۆژ قه‌زای شاره‌زوور بێ ئاو ده‌بێت

له‌راگه‌یاندراوێكدا


لەڕاگەیەنراوێکدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى  كه‌وتووه‌ ،به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی شارەزوور ئاگاداری هاوڵاتیانی قەزای شارەزور دەکاته‌وه‌ كه‌  بەهۆی پاککردنەوەی خەزانی ئاوی شارەزور و پڕۆژەی ئاوی بێستان سور لە خۆڵ و خاشاکی نیشتوو ماوەی2 ڕۆژ ئاوی خواردنەوە بەسەر کۆڵان و گەڕەکەکانی قەزاکەدا دابەشناکرێت.


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ده‌شڵێت ،  پاککردنەوەی پرۆژەی ئاوی بێستان سور و خەزانی ئاوەکە چاوەڕواندەکرێت 24 تا 48 کاتژمێر بخایەنێت ، کە لەئەمڕۆ دووشه‌ممه‌  دەستپێدەکات 


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی شاره‌زوور  داوا لەهاوڵاتیانیش دەکات كه‌ ڕەچاوی کەمی بەکارهێنانی ئاو بکەن.

 

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز