سه‌رۆكی ئه‌مریكا : هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران رێژه‌یی ده‌بێت

ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ر ئارامكۆ كاریگه‌ری ناكاته‌ سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ ئه‌مریكا

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌ هۆی هێرشكردنه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ، هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر ئێران ئه‌نجام بدات، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی رێژه‌یی ده‌بێتسه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بۆیان روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ داخۆ ئێران هێرشی كردۆته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئارامكۆ یان نا و گوتی: "له‌دوای ئه‌مه‌وه‌ بڕیار ده‌ده‌ین چی بكه‌ین.

تره‌مپ له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشه‌دا ئه‌مریكا هێرشی سه‌ربازی بكاته‌ سه‌ر ئێران ئایا رێژه‌یی ده‌بێت؟ گوتی: پێموایه‌ رێژه‌یی ده‌بێت، وه‌ڵامم بۆ ئه‌و پرسیاره‌ به‌ڵێیه‌.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه‌ ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ر ئارامكۆ كاریگه‌ری ناكاته‌ سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ ئه‌مریكا.