مووچه‌ى ئه‌م توێژه‌ دابه‌شده‌كرێت

له‌م هه‌فته‌یه‌


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌م  هەفتەیە مووچەی كەمئەندامانی دەرچوو لە لێژنە پزیشكییەكان دابەش دەكرێت

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر رایده‌گه‌ێنێت مووچەی ئەو 13 هەزار كەمئەندامە دابەش دەكرێت كە پێشتر مووچەیان ڕاگیرا بوو.

ئەمڕۆ سێشەم 17 ى 9 ى 2019 ،  یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر ڕاى گەیاند، لەو هەفتەیە مووچەی كەمئەندامانی دەرچوو لە لێژنە پزیشكییەكان خەرج دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر راشیگه‌یاندووه‌كه‌ ، تەواوی پرۆسەكانی پشكنینی پزیشكی كەمئەندامان و وردبینی كردنەوەیان لە لایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كۆتایی پێهات و كەمئەندامانی دەرچوو لە لێژنە پزیشكیەكان لەو هەفتەیە مووچەی خۆیان وەردەگرن.

ده‌شڵێت ،  بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر درا و ئێمە وەك وەزارەتی كار بە هاوكاری لێژنە پزیشكییەكان رۆژانی پشوومان خستە سەر رۆژانی دەوام و ماندوونەناسانە كارمان كرد تاكوو دواجار توانیمان 13 هەزار كەمئەندام بە مافەكانیان شاد كەینەوە.

له‌كۆتادا   یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ،  جێگای خۆیەتی سوپاسی فەرمانبەرانمان لە وەزارەتی كار و سوپاسی لێژنە پزیشكییەكان لە وەزارەتی تەندروستی بكەین كە لە چوارچێوەی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان دوو وەزارەت پێكەوە بەو ئەركە هەستان.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز