ئه‌ردۆغان هه‌نجیری توركی پێشكه‌ش به‌ روحانی و پۆتن ده‌كات

له‌كۆشكی جانكایا

دوێنێ هه‌رسێ سه‌رۆكی توركیا و ئێران و ڕووسیا جارێكی دیكه‌ له‌ ئه‌نكه‌ره‌ بۆ تاووتوێكردنی مه‌سه‌له‌ی سوریا كۆبوونه‌وه‌ .

هه‌روه‌ك له‌ وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوَغان له‌كۆشكی جانكایا، له‌میانه‌ی پێشوازیكردن له‌هه‌ردوو سه‌رۆكی رووسیاو ئێران، به‌ده‌سته‌كانی خۆی هه‌نجیری توركی پێشكه‌ش به‌ روحانی و پۆتن كرد.

شایانی باسه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ راگه‌یه‌ندراوی ھاوبه‌شی لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا-ئێران-رووسیا بڵاوكرایه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكرا كه‌ ھێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا سه‌قامگیری تێكداوه‌ و سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی ئه‌و وڵاته‌ی پێشێڵكردووه‌ و گرژی ناوچه‌كه‌ی زیاتر كردووه‌.

55555