هاتووچۆی گه‌رمیان له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ڕوو داوێكی هاتوچۆ له‌جۆری وه‌رگه‌ڕان 12 كه‌س برینداربون، سه‌رجه‌میان گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11:00 له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار جه‌له‌ولا، نزیك ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێب واز كه به‌ئاراسته‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌لا ڕۆشتوه 12 كه‌س برینداربون، برینداره‌كان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژارله‌كه‌لار، له‌ئێستادا له‌لایه‌ن تیمی هاتوچۆی ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ وه لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه ده‌ستی پێكردوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.