مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان بریارێكى ده‌ركرد

ئەم فەرمانە لە رێككه‌وتی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە تەکلیفکردنی خالید سەعید سەلام شوانی وەزیری هەرێم، بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستان لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیڕاقی فیدراڵ لە ژێر رۆشنایی رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران بە هەماهەنگی بەڕێزان سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران .

  راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەم فەرمانە لە رێکەوتی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت