فرناندۆ ریكسین یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به‌نه‌خۆشی گیانی له‌ده‌ستدا
فرناندۆ ریكسین یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له‌ته‌مه‌نی 43 ساڵی كۆچی دوایی كرد، ئه‌و یاریزانه شه‌ش ساڵ بوو دووچاری نه‌خۆشی په‌تكه ده‌مار هاتبوو، پێشتریش یاری بۆ یانه‌كانی ئهلكمارو گلاسكۆ رینجهرزو زینت سان پترسبۆرگ كردوه، دوای وازهێنانی له یاریكردن و له ساڵی 2013 رایگه‌یاند كه دووچاری نه‌خۆشی په‌ككه‌وتنی ده‌ماره‌كانی سه‌ری بووه
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا ریكسین له ژوورێكی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سكۆتله‌ندا خه‌وێنرابوو، له لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌شی یادی چلوسێ ساڵه‌ی له‌دایك بوونی كرایه‌وه، به‌ڵام دواجار به‌هۆی توندی نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، فرناندۆ ریكسین له‌گه‌ڵ یانه‌ی رینجه‌رز براوه‌ی دوو نازناوی خولی سكۆتله‌ندا بووه
هه‌روه‌ها دوو نازناوی جامی سكۆتله‌نداو سێ نازناوی جامی یه‌كگرتووی یانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی بردۆته‌وه، ریكسین به یاریزانێكی ئه‌فسوناوی له دڵی هانده‌رانی تیپه‌كه‌ی شوێنی خۆی گرتبوو.