ئەمشەو سەعات 12 زانكۆلاین دادەخرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا قوتابییانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئاگادار دەكاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان قوتابییانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئاگادار دەكاتەوە كه‌ ئەمشەو سەعات 12 زانكۆلاین دادەخرێت.

ئەمڕۆ هەینی، لە ئاگادارییەكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هاتووە، دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاگادار دەكەینەوە پەلە بكەن لەپڕكردنەوەی فۆڕمی "زانكۆلاین"، چونكە سەعات 12ی ئەمشەو وێبسایتی "زانكۆ لاین" دادەخرێت.

ڕوون كراوەتەوە، لەو چەند سەعاتەی ماوە ئەو دەرچووانەی تا ئێستە فۆڕی "زانكۆلاین"یان پڕنەكردۆتەوە هەوڵەكانیان بەتەواوەتی چڕكەنەوە و پەلە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی "زانكۆلاین"، بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت و لەو بەش و كولێژانە وەربگیرێن كە خوازیارن تێیاندا درێژە بەخوێندن بدەن.

ئەمساڵ زیاتر لە 70 هەزار كورسی دابین كراوە لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەو قوتابییانەی دەچنە زانكۆ و پەیمانگە و زانكۆ ناحكوومییەكان.