ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان له نوسراوێكدا ڕایدهگهیهنێت بەمەبەستی کەمکردنەوەی رۆتین و رێکخستنی ئەو نووسراوانەی لەلایەن وەزارەت و دامودەزگاکانی حکوومەت ئاراستەیان دەکرێت بڕیارێکی بۆ وەزارەتەکان دەرکرد.
ئاماژه بهوهكراوه "بە رەچاوکردنی بارودۆخی دارایی هەرێم و رێکخستنی میلاکات و خەرجییەکان، پێویستە هەموو لایەک پابەندی ئەوەبن، ناوەرۆکی نوسراوی چهند بابهتێك ئاراستەی ئەم سەرۆکایەتییە نەکرێت"، بە پێچەوانەوە نووسراوەکان لە وەرگرتەی ئەنجوومەنی وەزیران وەرناگیرێن و بۆتان دەگەڕێندرێتەوە، ناوەرۆکی بابەتەکانیش ئەمانەن:
دامەزراندن تا ئەوکاتەی لەچوارچێوەی یاسای بوودجەی ساڵانەدا لەلایەن ئەنجوومەنی راژە رێک دەخرێت.
گەڕاندنەوەی فەرمانبەران بۆ راژەی سەربازی و شارستانی، تەنها ئەو فەرمانبەرانە نەبێت کە بەهۆی حوکمی دادگا یان دۆسیەیەکی دادوەرییەوە لە راژە دادەبڕێن.
گواستنەوەی تەنسیب کردنی فەرمانبەران لە دەرەوەی هەرێم بۆ دامودەزگاکانی هەرێم.
گواستنەوەی فەرمانبەران لە یاسای خزمەتی سەربازی بۆسەر یاسای خزمەتی شارستانی و بەپێچەوانەشەوە.
درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو کردووە.
بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران بەدەر لە رێنماییەکان .
تەرخانکردن و نوێکردنەوەی رەزامەندی و گواستنەوەی زەوی نیشتەجێکردن- نووسراوەکانی تایبەت بە قەرەبووکردنەوە کە وەزارەت و دامودەزگاکانی هەرێم لێی بەرپرسیارنین.
کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ بەکارهێنانی تایبەتی.
نووسراوەکانی تایبەت بە هاوکاری دارایی بۆ هەر مەبەستێک
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.