ئیمام ئایه‌توڵڵا ئه‌حمه‌د: هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازی بكرێته‌ سه‌ر ئێران ئیسرائیل ده‌بێته‌ خۆڵه‌مێش

ئه‌مڕۆ ئێران ئه‌و ئێرانه‌ نییه‌ به‌سنووره‌ جوگرافییه‌كه‌ی دیاری بكرێت

ئیمام ئایه‌توڵڵا ئه‌حمه‌د، ئیمام و وتاربێژی مزگه‌وتێكی شاری مه‌شهه‌د رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئێران ئه‌و ئێرانه‌ نییه‌ به‌سنووره‌ جوگرافییه‌كه‌ی دیاری بكرێت، به‌ڵكو حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق و حیزبوڵڵا له‌ لوبنان و ئه‌نساروڵڵا له‌ یه‌مه‌ن و هێزه‌كانی به‌رگری نیشتمانی له‌ سووریا و جیهادی ئیسلامی و حه‌ماس له‌ فه‌ڵه‌ستین، ئه‌مانه‌ هه‌موو ئێرانه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مریكییه‌كان و سعوودییه‌كان ده‌ڵێن: ئێران له‌پشت هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆیه‌، هه‌مووان ده‌زانن كه‌ ئه‌وانه‌ ده‌یانه‌وێ جێهان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێن.

ئه‌و پیاوه‌ ئایینییه‌ی ئێران هۆشداریشداو رایگه‌یاند: هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازی بكرێته‌ سه‌ر ئێران ، ئیسرائیل ده‌بێته‌ خۆڵه‌مێش.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / فرانس پرێس