ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كه‌سێكی ئێرانییان له‌به‌سره‌ ده‌ستگیركرد كه‌ بازرگانی به‌مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌كرد

رۆژانه‌ دوو هاووڵاتی ئێرانی له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ده‌ستگیر ده‌كرێن

ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌پارێزگای به‌سره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایانگه‌یاند، كه‌سێكی ئێرانییان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ بازرگانی به‌مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌كرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پۆلیسی پارێزگای به‌سره‌ له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: تۆمه‌تبارێك له‌وانه‌ی بازرگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن ده‌ستگیركراوه‌و كه‌سه‌كه‌ ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانی هه‌یه‌و 230 گرام مادده‌ی هۆشبه‌رو برێكی پاره‌ی بیانی و دوو ده‌مانچه‌و ته‌رازوویه‌كی پێبووه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن رۆژانه‌ دوو هاووڵاتی ئێرانی له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌هۆكاری هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ نێو عێراق ده‌ستگیر ده‌كرێن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ /رووسیا ئه‌لیۆم