ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێنت ، ئه‌وه‌ی ده‌هۆڵی شه‌ڕ بکوتێ، نه‌مرۆڤه، نه‌کورده، نه موسڵمانه، له‌شه‌ڕ که‌س براوه‌نیه، هه‌مووی دۆڕاوه.
ئومێد خۆشناو له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه كه ،له‌شه‌ڕ ئه‌خلاق نامینێت و پیرۆزیه‌کان ده‌که‌ونه ژێر پێڵاو، په‌ند له ڕابردوو وه‌ربگرن عه‌زیزم، ئێستا له هه‌مووکات زێتر پێویستمان به ئارامی و ئاشتی و یه‌کگرتن هه‌یه، نه‌فره‌ت له‌شه‌ڕخوازان، بژین ئه‌وانه‌ی ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئارامی ڕۆح و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک و خاکیان ده‌وێ
ئومێد خۆشناو راشیگه‌یاندووه كه ئه‌وه‌ی نازو سۆزی له‌ده‌ست دانی ئه‌زیزێکی نه‌بینیبێت و نه‌بوبێته قوربانی عه‌قلیه‌تی شه‌ڕخوازان نه‌فرینی شه‌ڕنازانێ،کۆڵانه‌کانی ڕۆحی کوردان برینداره، ناخی مرۆڤه ئازادیخوازه‌کان پڕ پڕه له ژان، ده‌روونی وڵات ویستان ئارام نیه ئارام، پێویسته له هه‌موولایه‌ک هه‌ڵمه‌تی میللی دژی هه‌ر که‌س ولا‌و لایه‌نێک ده‌ست پێ‌بکات که باسی شه‌ڕو دوو ئیداره‌ی ده‌که‌ن، هه‌ڵبه‌ت زۆریش پێویسته دژی ئه‌وده‌زگا شومه ئیعلامیانه‌ش بوه‌ستینه‌وه که فوی حه‌رامزاده‌ی ده‌که‌ن
له‌كۆتادا سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی هیچ پێویستیان به دروست بوونی قاره‌مانه دۆڕاوه‌کانی شه‌ڕی براکوژه‌کان نیه، با ڕێگا له بازرگانانی مرۆڤ بگرین، له پێناو قه‌دری مرۆڤ و خاک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.