بەهۆی وەرگەرڕانی تراکتۆرێکەوە جووتیارێک گیانی لە دەست دا

سەرنشینێکی دیکەی تراکتۆرەکە بە سەختی بریندار بووە

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌نێت ، وەرگەڕانی تراکتۆرێک لە شاری چەرداولی پارێزگای ئیلام گیان لە دەستدانی جووتیارێک و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێکەوتەوە.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاویشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌  تراکتۆرێک لە نزیک گوندی ئاسمان ئاوای شاری چەرداول وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی به‌ناوی عه‌لی مه‌هدی نیا کە جووتیارێک بووە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

سەرۆکی ئیدارەی پۆلیسی ئیلام لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە سەرنشینێکی دیکەی تراکتۆرەکە بە سەختی بریندار بووە و لە ژێر چاوەدێرێی پزیشکیدایە.

 

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز