ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، كۆنفرانسی پێكه‌وه ژیانی دوای داعش له عێراقدا سازده‌كات.
كاتژمێر 2:00 دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21/9/2019، كۆنفرانسه‌كه له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بد،ڵڵا له شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و ئامانجی نیشاندانی دوو توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی تایبه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی دوو پانێله، یه‌كێكیان به‌ناوی (ئایینده‌ی پێكه‌وه‌ژیان) و ئه‌وی دیكه‌شیان به‌ناوی (رۆڵی ئایینه‌كان له پێكه‌وه‌ژیان) دوای جه‌نگی خوێناوی داعش.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و كه‌سانی ئه‌كادیمی و پیاوانی ئایینه جیاوازه‌كان به‌شدارن.
هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه له مو‌سا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، وتاریان پێشكه‌ش كرد.
هه‌ر له كۆنفرانسه‌كه‌دا كورته ڤیدیۆی چه‌ترێك بۆ هه‌مووان نیشاندرا و توێژینه‌وه‌ی 44 ژنه رزگاربووی ده‌ستی داعش و چه‌ندین بابه‌تی دیكه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ساڵانی شه‌ڕی داعشدا به‌بێ جیاوازیی هاوكاریی زۆری ئاواره‌كانی كردووه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ته‌نانه‌ت له رۆژئاوای كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.