Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 08:43

وەزیری ناوخۆ: تەقەکردن لە بارەگاکان پێچەوانەی سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە

ئەوانه‌ی ئه‌و كارە دەكەن رووبەرووی یاسا دەبنەوە
کوردستان TV
#7
100%


وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێم رایگەیاند: تەقەكردن لە بارەگاكان پێچەوانەی سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تیشكی خسته‌ سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ر، له‌وانه‌ش رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن له‌ سلێمانی و هه‌ولێر كرد و پرسی گۆڕانكاری به‌رپرسانی ئیداری و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

وەزیری ناوخۆ رایگەیاند: تەقەكردن لە بارەگاكان پێچەوانەی سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، ئەوانەشی ئەو كارە دەكەن رووبەرووی یاسا دەبنەوە و هەر کەس و لایەنێکی لەپشتبێت دەبێت بەپێی یاسا چارەسەربکرێت و تاوانباران بدرێنە دادگا.
 
سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ گوتی: لێکولێنەوەكان ده‌ستی پێكردووه‌ و داوایان له‌ ده‌زگا ئه‌منی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردووه‌ رۆڵی خۆیان ببینن له‌ ئاشكرا كردنی ته‌قه‌كه‌ران و بدرێنه‌ دادگا.

وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، گۆڕانكارییەكان لە پۆستە حكوومییەكان بەردەوام دەبن و تەواوی ئاستەكان هەر لە بەڕێوەبەرانی گشتی و قائیمقام و بەڕێوەبەری شارۆچكه‌كانیش دەگرێتەوە و بە گوێرەی پێویست گۆڕانكاری تێاندا دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.