له‌ كوردستان كار به‌ پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با ده‌كرێت

له‌ دهۆك به‌شێوه‌ی تێست خرایه‌ كار

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بای به‌ شێوه‌یه‌كی تاقیكردنه‌وه‌ خسته‌ بواری جێبه‌جێكردنەوە وبه‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت پرۆژه‌کە بڕی سێسه‌د ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه‌. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان خستووەته‌ بواری جێبه‌جێكردنەوە و سه‌ره‌تاش به‌ شێوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دهۆك كه‌وتووەته‌ كار. ڕاشیگه‌یاند بڕی سێسه‌د ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژه‌كه‌ ته‌رخانكراوه‌ و له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم یه‌ك ملیۆن و پێنجسه‌د پێوه‌ر ده‌به‌سترێت و له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگدا پرۆژه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت.