وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێڕاق داهاتی نه‌وتی مانگی ڕابردووی ئاشكرا كرد

داهاته‌كه‌ هی نه‌وتی فرۆشراوی به‌سڕه‌ و كه‌ركووكه‌

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی مانگی هه‌شتی ئەمساڵی وڵاتەکەی، ئاشکرا دەکات. ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق سۆمۆ خشتەی بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی هەناردەکراوی مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵی بڵاو کردووەتەوە. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لەو مانگەدا بڕی چور ملیۆن و حه‌وتسه‌د و بیست و دوو هەزار و پێنجسه‌د و سی و شه‌ش بەرمیل نەوت لە بەسرە و کەرکووک هەناردەی دەرەوە کراون. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا كۆمپانیای سۆمۆ ڕاشیگه‌یاندووه‌، داهاتی ئەو بڕە نەوتە هەناردە کراوە دووسه‌د و حه‌فتا و شه‌ش ملیۆن و سه‌د و چل و حه‌وت هەزار و نۆسه‌د و سی و شه‌ش دۆلار بووە.