بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئیندۆنێزیای هه‌ژاند

به‌گوڕی 6،8 پله‌

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٦،٨ پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له‌ ویلایه‌تی مالوكو رۆژهه‌ڵاتی ئیندۆنێزیا روویدا.

ئاژانسی روانگه‌ی كه‌شناسی و جیۆفیزیكی ئیندۆنێزیا (BMKG) رایگه‌یاند كه‌ ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ٤٠ كیلۆمه‌تر باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری ئامبۆنی پایته‌ختی ویلایه‌ته‌كه‌ بووه‌ و له‌ قوڵایی ١٠ كیلۆمه‌تر روویداوه‌.

به‌پێی ئاماره‌ به‌راییه‌كان، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و هۆشداری تسونامیش نه‌دراوه‌.

له‌ ٢٢ی ئه‌یلوولدا، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٦،٤ پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له‌ ناوچه‌ی ساوملاكی سه‌ربه‌ ویلایه‌تی مالوكو روویدابوو.

هه‌روه‌ها له‌ ١٤ی ته‌مووزدا له‌ ناوچه‌ی تێرناتی ویلایه‌تی مالوكو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٧،٣ پله‌ روویدا و به‌هۆیه‌وه‌، شه‌ش كه‌س گیانیان.