جاک شیراک سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا کۆچی دوایی کرد

جاک شیراک لە ساڵی 1995دا بووەتە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا

ئاژانسی "فرانس پرێس" لەسه‌ر زاری بنەماڵەکەیەوە بڵاوی کردەوە، كه‌ ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ جاک شیراک، سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

جاک شیراک لە ساڵی 1995دا بووەتە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و لە ساڵی 2002دا جارێکی دیکە لە پۆستەکەی وه‌رگرته‌وه‌و لە سالى 2007دا سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی هات.

جاك شیراك لە ساڵی 1932 لەدایکبووە و لە ساڵی 1974 بۆ 1976 سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا بوو، هه‌روه‌ها لە ساڵی 1977 تاوەکو 1995 سەرۆکی شارەوانی پاریس بوو 
، پرۆسه‌ى هاسه‌رگیرى لەگەڵ بێرنادێت تێرێز ماری پێکهێناوە و باوکی دوو کچە .