به‌ گوژه‌مه‌ی 42 ملیۆن دینار پرۆژه‌ی دروستكرنی پردی بیریات ده‌ستی پێكرد

ئێستا پرۆژه‌كه‌ له‌ بواری جێبه‌جێكردندایه‌

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ گوژمه‌ی 42 ملیۆن دینار بودجه‌ی ته‌رخان كرد، بۆ پرۆژه‌ی دروستكرنی پردی بیریات.  

له‌م باره‌یه‌وه‌ شۆرش عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی شه‌شی هه‌ولێر به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوای گه‌یاندنی داواكاری دانیشتوانی گونده‌كانی سنووری شاره‌وانیه‌كه‌مان بۆ دروستكردنی پرد بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر بریاریدا به‌ گوژمه‌ی 42 ملیۆن دینار ده‌ستكرا به‌ دروستكرنی پردی بیریات.
 
به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی شه‌شی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئێستا پرۆژه‌كه‌ له‌ بواری جێبه‌جێكردندایه‌ به‌ ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژه‌یه‌، دروستبوونی لافاو هیچ مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان نابێت.
 
هه‌واڵ - كارزان كاكل