گه‌وره‌ترین مزگه‌وت به‌ناوی رێگای به‌هه‌شت له‌ رۆژئاوای ئه‌فریقا كرایه‌وه‌

له‌ یه‌ك كاتدا 30 هه‌زار كه‌س ده‌توانن نوێژی تێدا بكه‌ن

مزگه‌وتی مه‌سالیك جینان (رێگای به‌هه‌شت) به‌ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له‌لایه‌ن سه‌دان هه‌زار كه‌س، له‌ داكار-ی پایته‌ختی سه‌نیگال به‌ڕووی په‌رستشدا كرایه‌وه‌.

مزگه‌وته‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری سه‌نیگال، ماكی ساڵ و شێخی ته‌ریقه‌ت، مۆونتاخا مباكی-ه‌وه‌ كرایه‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌ركۆماری پێشوو، كه‌ هاوكات سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌نیگاله‌، عه‌بدوڵڵا واد، به‌شداریی له‌ رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌دا كرد، و دوای حه‌وت ساڵ له‌ نه‌مانی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ماكی ساڵ به‌ نێوه‌ندگیری شێخ مۆونتاخا مباك، ساڵ پێكه‌وه‌ بینران و ته‌وقه‌یان كرد.

مزگه‌وتی مه‌سالیك جینان، له‌سه‌ر رووبه‌ری شه‌ش هێكتار بنیاتنراوه‌ و درووستكردنی حه‌وت ساڵی خایاندووه‌. بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆی تێچووه‌ و به‌ گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی رۆژئاوای ئه‌فریقا داده‌نرێت.

مزگه‌وته‌كه‌ توانایه‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ یه‌ك كاتدا ١٠ هه‌زار كه‌س له‌ ناوه‌وه‌ و ٢٠ هه‌زار كه‌س له‌ حه‌وشه‌كه‌یدا نوێژ بكه‌ن