كاره‌ساتێكی سرووشتی زۆر گه‌وره‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ توركیا ‌ده‌كات

60 هه‌زار كه‌س ده‌بنه‌ قوربانی و دوو ملیۆن 400 هه‌زار كه‌سیش به‌بێ ماڵ و حاڵ ده‌مێننه‌وه‌

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ كاره‌ساتێكی سرووشتی له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ڕه‌شه‌ له‌توركیا له‌ ده‌كات و زه‌ره‌رو زیانی گیانی و ماددی زۆر گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی حورییه‌تی توركیا له‌سه‌ر زاری موراد نۆرلۆ، سه‌رۆكی به‌شی بوومه‌له‌رزه‌ی سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و فریاكه‌وتن گواستویه‌تییه‌وه‌ ،كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 7،6 به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر له‌ ده‌ریای مه‌ڕه‌ مه‌ڕه‌وه‌ هه‌ڵبقوڵی و ببێته‌ ئه‌وه‌ی هۆی كه‌ 26 هه‌زار كه‌س تا 30 هه‌زار كه‌س ببنه‌ قوربانی و هۆشداری ئه‌وه‌شی داوه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌شدا لافاوێكی گه‌وره‌ دروست ببێت.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ شوكرو ئێرسۆی، شاره‌زا له‌ سه‌نته‌ری توێژنه‌وه‌ی سرووشتناسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ گه‌یشتنی هێزی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بۆ پله‌ی 7،7 هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وریه‌ بۆ سه‌ر توركیا.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ توركییه‌كه‌ جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م سیناریۆیه‌ به‌ته‌ینا له‌ ئه‌سته‌نبوڵ رووبدات،44 هه‌زار باڵه‌خانه‌ له‌ناو ده‌بات و 60 هه‌زار كه‌سیش ده‌كاته‌ قوربانی و دوو ملیۆن 400 هه‌زار كه‌سیش به‌بێ ماڵ و حاڵ ده‌مێننه‌وه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /رزگار

سه‌رچاوه‌ / ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه‌ نیوز