دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ناوازه‌ به‌ڕێوه‌یه‌و تاریكی بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ باڵ به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌كێشێت

به‌هۆكاری هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لولێكی موگناتیسی

دوای چاودێریكردنی رووداوه‌كانی ئه‌مداوییه‌ی رووبه‌ری خۆر، زانایانی بواری گه‌ردوونناسی گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ به‌هۆی گه‌رده‌لوولێكی خۆرییه‌وه‌ تاریكی بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ باڵ به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌كێشێت.

زانایان ده‌ڵێن: ئه‌م دیارده‌یه‌ هه‌ر 250 ساڵ جارێك رووده‌دات و دیارده‌كه‌ش ده‌كه‌وێته‌ مانگی 12ی ئه‌مساڵ و له‌وانه‌یه‌ له‌سه‌دا 90ی تیشكی خۆر نه‌گاته‌ سه‌ر گۆی زه‌وی، ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لولێكی موگناتیسییه‌وه‌ روو ده‌دات.

سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش دانیشتووانی وڵاتانی جیاواز ده‌توانن ئاسۆی قوتبی و دیمه‌نی درێژترین شه‌و ببینن و جگه‌ له‌مه‌یش رووداوه‌كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی كێشه‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان و پچڕانی تۆڕه‌كان.

هه‌روه‌ها زانایان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ گه‌رده‌لووله‌كه‌ شه‌ش رۆژ ده‌خاێنێ .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك