عێراق.. داوا ده‌كرێت ته‌مه‌نی خانه‌نشینی كه‌مبكرێته‌وه‌

به مەبەستی كردنەوەی دەرگای دامەزراندن بە ڕووی گەنجاندا

لیژنەی یاسای پەرلەمانی عیراق دیراسەی تەمەنی خانەنشینی دەكات و پێشناز دەكات كەمبكرێتەوە بۆ تەمەنی 50 ساڵی.

محەمەد عەزی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عیراق بۆ میدیاكانی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، تەمەنی خانەنشینی بە مەرجی 15 ساڵ خزمەت كەمدەكرێتەوە بۆ 50 ساڵ.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەكردووە، مەبەستی كەمكردنەوەی تەمەن بۆ خانەنشینكردنی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی و كردنەوەی دەرگای دامەزراندنە بە ڕووی گەنجاندا.

بەپێی یاسای عێراقی تەمەنی خانەنشینی 63 ساڵە بۆ حاڵەتی ئاسایی و لە حاڵەتی نائاساییشدا ماوەكە كەمتر دەبێتەوە.