هۆشدارییه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌

خۆپیشاندانه‌كانی عێراق و به‌رده‌وامه‌و گرژی لێكه‌وتۆته‌وه‌

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا به‌یاننامه‌یه‌كی هۆشداری بڵاوكردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌: خۆپیشاندانه‌كانی عێراق و به‌رده‌وامه‌و گرژی لێكه‌وتۆته‌وه‌ و هێلی ئینته‌رنێت راگیراوه‌ و حكومه‌تیش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی راگه‌یاندووه‌.

هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌ڵێت: بڕیاری قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆ كاری رۆتینی كونسولخانه‌كه‌مان راده‌گرێت.

به‌یاننامه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ هۆشدارییه‌كه‌ كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌.