فیفا ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ واژووكرد
یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (ده‌بڵیو ئێچ ئۆ) بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ واژووكرد
به‌گوێره‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتنه هه‌ردوو ڕێكخراو هه‌وڵده‌ده‌ن شێوه‌ی ژیانی ته‌ندروستی خه‌ڵك له ڕێگای یاری تۆپی پێ له ئاستی جیهان پێشبخه‌ن، ڕێككه‌وتننامه‌كه له ڕێوڕه‌سمێكدا له باره‌گای ده‌بڵیو ئێچ ئۆ له شاری جنێڤی سویسرا له نێوان جیانی ئینفانتینۆی سویسری سه‌رۆكی فیفا‌و تێدرۆس ئهدهانۆمی ئه‌سیوپی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی واژووكرا
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، ئینفانتینۆ خۆشحاڵی خۆی به هاوكاری نێوان فیفا‌و ده‌بڵیو ئێچ ئۆ ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، تۆپی پێ زمانێكی هاوبه‌شی جیهانیه‌و ده‌یانه‌وێت له ڕێگای ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌وه پاڵپشتی له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بكه‌ن كه ببێته هۆی په‌ره‌پێدانی هۆشیاری ته‌ندروستی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا
سه‌رۆكی فیفا ئاشكراشی كرد كه لایه‌نێكی زانستی ئه‌م ڕێككه‌وتنه بریتیه له دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی خاڵی له جگه‌ره‌كێشان له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكیه‌كانی فیفا‌و هاندانی یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاتان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره‌كێشان له یاریگاكانی تۆپی پێدا