هێرتا به‌رلین سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر دۆسلدۆرف تۆمار كرد
له یاری كردنه‌وه‌ی گه‌ری حه‌وته‌می خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی هێرتا به‌رلین میوانداری یانه‌ی دۆسلدۆرفی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپیكۆ له به‌رلین به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی سی‌و دوو یانه‌ی میوان به گۆلێك پێشكه‌وتن كۆلهكهش یاریزان ربن هێنێنگز به لێدانی سزا تۆماری كرد ، له خوله‌كی سی‌و حه‌وت یانه‌ی میواندار له رێگای یاریزان ویداد ئیبیشفیتش گۆلی به‌رامبه‌ر بونیان تۆمار كرد .
به‌ر له كۆتایی هاتنی گێمی یه‌كه‌م به خوله‌كێك گاڤایێرۆ دیلیرسۆن هێرتا به‌رلینی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شهستو دوو یاریزان فلادیمێر داریدا گۆلی سێیه‌م و دلنیایی بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد‌و هێرتا به‌رلین سه‌ركه‌وتن و سێ خالی به‌ده‌ست هێنا
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی هێرتا به‌رلین بووه خاوه‌نی ده خال و له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت و یانه‌ی دۆسلدۆرفیش تووشی چواره‌م دۆراندن بوو خاوه‌نی چوار خاله‌و له پله‌ی چوارده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت .
- Log in to post comments