ڤیدیۆ ... لێڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر لیسته‌ر سیتى تۆمار كرد

له‌پریمه‌رلیگدا

له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 8 ى خولی نایابی ئینگلیزی  ، هه‌ردوو یانه‌ى لیڤه‌رپول و لیسته‌ر سیتى رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 

لیڤه‌رپول له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا سه‌ركه‌وتنێكى زه‌حمه‌تى به‌سه‌ر لیسته‌ر سیتى تۆمار كرد به‌دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك یارییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ به‌كۆتا هێنا 

گۆله‌كانى لیڤه‌رپول له‌یارییه‌كه‌دا له‌رێگای یاریزانان سادیۆ مانى ، جه‌یمس میلنه‌ر له‌خوله‌كه‌كانى 80 ، 95 تۆماركران 

تاكه‌ گۆلی لیسته‌ر سیتیش له‌رێگای یاریزان جیمس مادیسۆن له‌خوله‌كى 80 تۆمار كرا 


بەو بردنه‌وه‌یه‌ش لیڤەرپوڵ هه‌شته‌م بردنه‌وه‌ى له‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه‌دا تۆمار كرد و بە 24 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی  دێت