ته‌هران: رێوشوێنه‌كانی توركیا له‌دژی سه‌روه‌ری سوریا شكست دێنێ

سوریا و توركیای ئاگاداركردۆته‌وه‌

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: رێوشوێنه‌كانی توركیا له‌دژی ئاسایش و سه‌روه‌ری سوریا هیچ ئامانجێك به‌ده‌ست ناهێنێ.

زه‌ریف جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی لایه‌نی توركی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ پاراستنی ئاسایشی توركیا ئه‌وه‌یه‌ هێزه‌كانی سه‌ربازی له‌ناوچه‌ سنوورییه‌كانی سوریا بڵاوبكرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: ته‌هران، سوریا و توركیای ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ ئاسایشی ناوچه‌كه‌ ده‌بێ له‌رێگای رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری خاكه‌وه‌ بێت.

گوتیشی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كورده‌كانی سوریا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاردێنێ.

شایانی باسه‌ لێدوانه‌كه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف دوای ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردۆگان دێت كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ رایگه‌یاندبوو ، به‌م نزیكانه‌ توركیا هێرشی ئاسمانی و ووشكانی ده‌كاته‌ سه‌ر رۆژئاوای فورات له‌ سوریا.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / رووسیا ئه‌لیۆم