ئه‌مریكا و میسر هۆشداری ده‌ده‌نه‌ توركیا

واشنتۆن خوازیاره‌ ئه‌نقه‌ره‌ رێز له‌بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بگرێت

مایك پۆمیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر گرژییه‌كانی نێوان توركیاو قوبرس ده‌ربڕی.

پۆمپیۆ له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا یۆنانییه‌كه‌ی گوتی: واشنتۆن خوازیاره‌ ئه‌نقه‌ره‌ رێزله‌بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ كنه‌ و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ووزه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌راست بگرێت.

گوتیشی: ئه‌مریكا توركیای ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵكه‌ندن یاسایی نییه‌و كارێكی نابه‌جێیه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسری هۆشداری داوه‌و له‌ هه‌ر هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌ كه‌ پێشێلی مافی قوبرس و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ناوچه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بكات .

پێشتر توركیا راگه‌یاندبوو كه‌ بۆ كنه‌وپشكنینی نه‌وت سێ كه‌شتی ره‌وانه‌ی ده‌ریای سپی ناوه‌راست له‌ كه‌ناره‌كانی دوورگه‌ی قوبرس كردووه‌ و كه‌شتی چواره‌میش به‌رێوه‌یه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / رووسیا ئه‌لیۆم