له‌سه‌رداوای خاوه‌نه‌كه‌ی و به‌هۆی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن بڕێكی زۆر شیری وشك له‌ناوده‌برێت

لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تیش سوپاسی خاوه‌نه‌كه‌یان كرد


له‌سه‌رداوای خاوه‌نه‌كه‌ی و به‌هۆی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن، بڕێكی زۆر شیری وشك له‌ناوده‌برێت و لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تیش سوپاسی خاوه‌نه‌كه‌یان كرد.


خاوه‌نی یه‌كێك له‌ كۆگاكانی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی هه‌واڵی خراپبوونی (610) قتوو شیری وشكی جۆراوجۆری به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گه‌یاندووه‌‌ و داوای لێكردوون‌ سه‌رپه‌رشتی له‌ناوبردنی شیره‌كه‌ بكه‌ن.


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ‌به‌رامبه‌ر دڵسۆزی بۆ ته‌ندروستی هاوڵاتیان سوپاسیان كرد و هیوایان خواست ئه‌و كۆمپانیا و كۆگا و دووكانانه‌ی خوارده‌مه‌نی یان هه‌ر شمه‌كێكیان خراپ یان به‌سه‌ر ده‌چێت لیژنه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌ناو ببرێن.

 به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌، له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی ته‌واوی شیره‌كه‌ له‌ناوده‌برێت.

لیژنه‌ی له‌ناوبردن، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی،‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیكردن و له‌ناوبردنی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ له‌ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت كه‌‌ خراپبوون‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین. 


راگه‌یاندراوی قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی