سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د.فوئاد مەعسوم دەکات

سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق


د.فوئاد مەعسوم هیوای سەرکەوتن بۆ کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتگیریی خۆشی بۆ دانوستانی نێوان ھەولێر و بەغدا و گەیشتن بە چارەسەرێکی گشتگیر لە چوارچێوەی دەستور دەربڕی.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/10/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د.فوئاد مەعسوم سەرۆکی کۆماری پێشووی عێراق کرد.

لە دیدارێکدا د.فوئاد مەعسوم وێڕای هیوای سەرکەوتن بۆ کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتگیریی خۆشی بۆ دانوستانی نێوان ھەولێر و بەغدا و گەیشتن بە چارەسەرێکی گشتگیر لە چوارچێوەی دەستور دەربڕی.

سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە هەرێمی کوردستان رۆڵی گرنگی خۆی لە هێورکردنەوەی دۆخی عێراق و ناوچەکە بگێڕێت.