نێچیرڤان بارزانى و شێخ جەمال ئەلزارى دۆخى ئه‌منى عێراقیان تاوتوێكرد

شێخ جەمال الزارى، ئەمیندارى گشتیى پرۆژەى نیشتمانیى عێراقیه‌

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ شێخ جەمال الزارى، ئەمیندارى گشتیى پرۆژەى نیشتمانیى عێراقى، دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و خۆپشاندانەکانى بەغدا و پارێزگاکانى دیکەى عێراقیان خستە بەر باس و جەختیان لە هەستیارى دۆخەکە و پێویستیى سەقامگیرى و پاراستنى ئارامى و ژیان و سەر و ماڵى هاووڵاتیان و دامەزراوەکانیان کردەوە.

لە دیدارێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە 9/10/2019 لە هەولێر، هەردوولا هەنگاوەکانى حکوومەتى عێراقیان بۆ بەدەنگەوەچوونى داوا ڕەوکانى خۆپیشاندەران بە ئەرێنى نرخاند، هەروەها دوایین ڕووداو و پێشهاتەکانى ناوچەکەیان بەگشتى تاوتوێ کرد.