نێچیرڤان بارزانى و فوئاد مەعسووم، دۆخى عێراق تاوتوێ دەکەن

دوایین پێشهاتە ئەمنى و سیاسییەکانى عێراق و دۆخى کورد لە سووریا و چەند بابەتێکى دیکە تاوتوێ کرا


 نێچیرڤان بارزانى جەختى لە پێویستیى عێراق بە سەقامگیریى سیاسى و ئەمنى و بەرەوپیشبردنى پرۆسەى سیاسى کردەووە و بڕیارەکانى حکوومەتى فیدراڵى عێراقى بۆ جێبەجێکردنى داوا ڕەواکانى خۆپیشاندەران، بە هەنگاوێکى دروست و ئەرێنى لەپێناو ئارامکردنەوەى دۆخى وڵات و پاراستنى سەقامگیرى، لە قەڵەم دا.

لە دیدارێکدا پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 10/9/2019، بەڕێزان نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و د. فوئاد مەعسووم سەرکۆمارى پێشووى عێراق، دوایین پێشهاتە ئەمنى و سیاسییەکانى عێراق و ناوچەکە، بەتایبەتى دۆخى کورد لە سووریا و چەند بابەتێکى دیکەیان تاوتوێ کرد.