ڕووناكبیری ناسراوی شاری هه‌ولێر "زیوه‌ر خه‌تاب" كۆچی دوایی كرد
9/10/2019 - 19:48
ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی ۲٠۱۹/۱٠/۹ سه‌عات یازده و نیو كه‌سایه‌تی سه‌نگین و ڕووناكبیری ناسراوی شاری هه‌ولێر زیوه‌ر خه‌تاب له ته‌مه‌نی(۹۱) ساڵی كۆچی دوایی كرد.
دوای نیوه‌ڕۆ له مزگه‌وتی سه‌ید قاسم نوێژی عه‌سری له‌سه‌ر كرا و پاشان له گۆڕستانی كارگه‌ی قیر له كه‌شێكی باراناویدا به خاك سپێردرا و بووه میوانی زامداری ڕه‌وانشاد .
زیوه‌ر خه‌تاب كه له ساڵی ۱۹٤۷ ه‌وه خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌یه‌كی به به‌رنامه بوو و زیاتر له (۷٠) ساڵ خه‌ریكی كتێب بوو ، هه‌فته‌ی ڕابوردوو كتێبه دوو قۆڵییه‌یان له‌گه‌ڵ نووسه‌ر ئازاد عه‌بدلواحید كه گفتوگۆیه‌كی (۲٥٠) لاپه‌ڕه‌یی بوو ده‌رچوو ، له‌و كتێبه‌دا سه‌ربورده‌ی ژیانی خۆی و ئه‌زموونی ڕووناكبیریی ئه‌و حه‌فتا ساڵه‌ی تێدا باس كردووه .
كوردستان تیڤی/ كامران