ناتانیاهۆ: ئەو هێرشانەی توركیا داگیركاریە

ئامادەیە هاوكاری مرۆی بە گەلی كورد پێشكەش بكات


سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان هۆشداری دەدات و جەختیش لەوە دەكاتەوە، ئەو هێرشانە داگیركارییە.

بنیامین ناتنیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ هه‌ژماری‌ تایبه‌تی خۆی‌ له‌ تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: زۆر به‌تووندی له‌شكركێشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر پارێزگا كوردیه‌كانی سوریا ئیدانه‌ ده‌كه‌ین و هۆشداریی ده‌ده‌ین له‌ هه‌ڵسانی توركیا و ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی بۆ پاكتاوكردنی كورد.

جەختیش لەوە دەكاتەوە، وڵاتەكەی  ئامادەیە هاوكاری مرۆی بە گەلی كورد پێشكەش بكات.

11.jpg