وەزارەتى پەروەردە بڕیارێکى نوێى دەرکرد

وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌


به‌پێى نووسراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى له‌سه‌ره‌ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئه‌زموونه‌كان له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ،   بە بڕیاری وەزیری پەروەردە ئەو قوتابی و خوێندكارانەی كە دوو ساڵ لەسەر یەكتر دەرنەچوون لە پۆلێكدا بۆیان هەیە بۆ ساڵی سێیەم لە قوتابخانەكانی ڕۆژ بەردەوام بن.

 په‌روه‌رده‌ راشیده‌گه‌ێنێت ، ئەگەر قوتابی نیشتەجێی ئەو شوێنانە بێت كە قوتابخانەی ئێوارانی تێدا نییە مافی هەیە تەنیا بۆ ساڵی سێیەم لە قوتابخانەكەی بمێنێتەوە واتا لە خوێندنی ڕۆژ بەردەوام بێت.

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز