تیپی مۆسیقای ئافره‌تانی كرماشان بانگهێشتی كه‌ناڵی "تی ئاڕ تی"ی توركیایان ڕه‌ت كرده‌وه‌

وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

 گرووپی ئافره‌تانی "گه‌لاریسـ"ـی شاری كرماشان، بانگهێشتی كاناڵی  TRTی توركیایان ڕه‌ت كرده‌وه‌ و پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا ده‌ربڕی.

گرووپی ئافره‌تانی"گه‌لاریسـ"ـی شاری كرماشان، له‌ هه‌مبه‌ر هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا هه‌ڵوێستیان گرت و سه‌ره‌ڕای دوو مانگ ته‌مرینكردن، بانگهێشتی كاناڵیTRTی توركیه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه‌.

ئه‌و گرووپه‌ پاش ڕه‌تكرده‌نه‌وه‌ی بانگهێشتی كاناڵی  TRTی توركیه‌، پشتیوانیی خۆیان له‌ ڕۆژئاوا ده‌ربڕی و هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیه‌یان مه‌حكووم كرد.

گرووپی ئافره‌تانی "گه‌لاریس" ڕایگه‌یاندووه‌: "به‌ هیوای ئه‌و ڕۆژه‌ كه‌ شه‌رافه‌ت و مرۆڤایه‌تی و ئاشتی، جێگای سیاستی نژادپه‌رستی و شه‌ڕ بگرێته‌وه‌".

گرووپی ئافره‌تانی "گه‌لاریس" له‌ ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی، له‌ شاری كرماشاندا دامه‌زراوه‌ و له‌ بواری مۆسیقای فۆلكلۆر و سونه‌تی چالاكیی هه‌یه‌ و هه‌تا ئێستا چه‌ندین كۆنسێرتی له‌ "سلێمانی، كفری، چوار مه‌حاڵی به‌ختیاری و كرماشان" به‌ڕێوه‌بردووه‌.

گرووپی مۆسیقای ئافره‌تانی كرماشان به‌ناوی (گلاریس)، وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، بانگهێشتنامه‌ی كه‌ناڵێكی توركی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

 سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی كوردپا

كوردستان تیڤی /كامران