له‌یارییه‌كى دۆستانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به‌شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆری برده‌وه
گۆڵی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له‌رێی یاریزان لۆكاس نیكولاس له‌خوله‌كی بیست تۆماریكرد، گوشاره‌كانی ئه‌رژه‌نتین به‌رده‌وامبوو بۆ سه‌ر گۆڵی ئیكوادۆر تا له‌خوله‌كی بیست‌و حه‌وت جۆن ئه‌سپینۆزا به‌هه‌له گۆلێكی له‌خۆیان تۆماركرد‌و ئه‌رژه‌نتنی كرده خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م، پێنج خوله‌ك دوای ئه‌و گۆڵه ئه‌مجاره تانگۆ لێدانی سزای به‌ده‌ست هێنا
لیدندۆر باریدیس لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێكردو هه‌لبژده‌ی وڵاته‌كه‌ی كرده خاوه‌ن گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی له‌یاریه‌كه‌دا، گێمی یه‌كه‌م به‌سێ گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی تانگۆ بوو، له‌سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م ئیكوادۆر هه‌ر زوو گۆلێكی له‌رێی یاریزان ئه‌نخیل مینا به‌ده‌ست هێنا، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌رژه‌نتین كۆنترۆلی ته‌واوی جموجۆله‌كانی یاریگایان كرد تا له‌خوله‌كی شه‌ست و شه‌ش جێرمان بیزیلا گۆلی چواره‌می تۆماركرد، گوشاره‌كانی به‌رده‌وامی هه‌بوو ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی هه‌شتاو دوو نیكۆلاس دۆمینگوێز توانی گۆلی پێنجه‌میش بۆ ئه‌رژه‌نتینیه‌كان به‌ده‌ست بێنیت، چوار خوله‌ك به‌ر له‌به‌كۆتاهاتنی یاریه‌كه‌ش لۆكاس ئۆكامبۆس توانی گۆلی شه‌شه‌م بۆ ئه‌رژه‌نتین تۆماربكات، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌رژه‌نتین به‌كۆتاهات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.