له‌میانی یاری دۆستانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل و نه‌یجیریا به‌گۆلێك یه‌كسان بوون، له‌وڵاتی سه‌نگاپوره و له‌سه‌ر یاریگای نیشتیمانی ئه‌و وڵاته هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل و هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجیریا به‌یه‌كه‌وه یاریان كرد
له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه رووبه‌رووی یه‌ك بونه‌وه، له‌خوله‌كی دوانزه‌ی یاریه‌كه نه‌یمار داسیلڤا به‌هۆی پێكان له‌یاریگا چووه ده‌ره‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجریا گشت هه‌ولێكی خسته گه‌ر تا له‌خوله‌كی سی و پێنج جۆ ئه‌ریبۆ گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ نه‌یجیریا تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م به‌گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یجریا بوو
له‌گێمی دووه‌م كورانی تیتی ریزه‌كانی خۆیان باشتر رێكخسته‌وه تا له‌ده‌ستپێكی ئه‌و گێمه كاسیمیرۆ گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ به‌رازیل به‌ده‌ست هێنایه‌وه، به‌مجۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌گۆلێك یه‌كسان بوون به‌كۆتاهات
جێی ئاماژه‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل دوو یاری دۆستانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی سه‌نیگال و نه‌یجیریا ئه‌نجام داوه، تیایدا له‌هه‌ردوو یاری به‌رامبه‌ر بوونی به‌ده‌ست هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.