هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێران 2 برا ده‌كوژن

له‌سنووری پیرانشار

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  2  برای کۆڵبەر لە سنووری پیرانشار بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران

 

 رێكخراوه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  دوو برای کە هەردوکیان لە سنووری پیرانشار  خەریکی کۆڵبەری بوون، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران کوژران.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌شڵێت ،  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14 ى 10 2019 ، ، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنوری پیرانشار و لە شوێنێک بە ناوی قەندیل کۆتران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە.

 لە ئەنجامی ئەو تەقە کردنەدا، دوو برا کە هەردوکیان کۆڵبەر بوون بە ناوەکانی ‘ڕەحمان مورادی‌ و ‘سادق مورادی‌ کوری ئەحمەد و دانیشتووی قەبری حوسێن کوژران.