سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەرەخۆشى لە خانەوادەى ئەنوەر بەگى بێتواتە دەکات

لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا


سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بۆ کۆچى دوایى سەردار ئەنوەر بەگى بێتواتە هاوخەمى دەربڕی و هیواى خواست خواى گەورە خوالێخۆشبوو بە بەزەیى خۆى شاد بکات.

بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 15/10/2019 لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز نەوزاد ئەنوەر بەگى بێتواتە، بۆ کۆچى دوایى برایان خوالێخۆشبوو سەردار ئەنوەر بەگى بێتواتە، پرسە و سەرەخۆشى لە خانەوادەى بەڕێزیان کرد، هاوخەمى بۆ دەربڕین و هیواى خواست خواى گەورە خوالێخۆشبوو بە بەزەیى خۆى شاد بکات.

لاى خۆیەوە بەڕێز نەوزاد ئەنوەر بەگى بێتواتە، پێزانینى خۆیان و خانەوادەکەیان بۆ بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەربڕى و سوپاسى بەسەرکردنەوە و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیانى کرد.