وەزارەتی خوێندنی باڵا: كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان كەمكرایەوە

لەبەرچاوگرتنی بارو گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێم


وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 لە سەرجەم قۆناخەكانی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان كرێی خوێندن بەڕێژەی 25% كەمدەكرێتەوە.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی بارو گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و لەبەر رۆشنایی كارنامەو پلانی حكومەت و وەزارەتەكەمان، بۆ ساڵی  خوێندنی 2019-2020  لە سەرجەم قۆناخەكانی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان (ئەهلی) كرێی خوێندن بەڕێژەی (25% ) كەمدەكرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك و نوێنەری زانكۆو پەیمانگە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا كۆبووەوە.