Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 05:03

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆده‌بێته‌وه‌

پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان تاوتوێده‌كات
کوردستان TV
#12
100%


ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاتوتوێی لێکەوتەکانی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەکات، هەروەها رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانێش ئاماژە بەوە دەکات کە تورکیا بەرپرسە لە لەسێدارەدانی چەندین هاوڵاتی کورد لەلایەن گروپە میلیشیاکانی سەر بە تورکیاوە.

لەکۆبونەوەی رۆژی پێنج شەممەی رابردووی ئەنجومەنی ئاسایشدا، ئەنجومەنەکە دابەشبوو بەهۆی راوبۆچوونی جیاواز لەبارەی پرسی لەشکرکێشییەکەی تورکیا و لەکۆتایدا، تەنها ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و داوای دەستبەجێ راگرتنی هێرشەکانی تورکیایان کرد.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.