به‌ریتانیا بریاریدا ناردنى چه‌ك بۆ توركیا رابگرێت

سەرجەم وڵاتانی ئەورووپا ناردنی چەکیان بۆ تورکیا ڕاگرتووه‌

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ دۆمێنیك ڕابى وه‌زیری دەرەوەی به‌ریتانیا، ڕایگه‌یاند" وڵاته‌كه‌ی بریاریداوه‌ هه‌نارده‌كردنى سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ بۆ توركیا ڕابگرێت، كه‌ گومان هه‌یه‌ توركیا له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باكووری سووریا به‌كار بهێنێت.

ناوبراو وتیشى"  پێداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و مامه‌ڵانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌گه‌ل توركیا كردوومانه‌ بۆ فرۆشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى، بۆیه‌ له‌م كاته‌دا بریارمانداوه‌ ناردنى چه‌ك بۆ توركیا رابگرین، كه‌ ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌ هه‌مبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان داده‌نرێت. 

تێزانین پێشتر سەرجەم وڵاتانی ئەورووپا بڕیاری ڕاگرتنی ناردنی چەکیان بۆ تورکیا داوە، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە هێرشه‌كه‌ى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.