Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 06:40

مایک پێنس: ئەردۆ‌غان به‌لێنى به‌ تره‌مپ داوه‌ هێرش نه‌کاته‌ سه‌ر کۆبانێ

مایک پێنس: ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵنەکردووە
کوردستان TV
100%

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەمیانەی لێدوانێکیدا رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بەڵێنی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاى داوە سوپای تورکیا هیچ هێرشیک نەکاتە سەر شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان.

پێنس وتیشی" ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵنەکردووە، سەرۆک ترەمپ ئەوەی بە روونی وتووەو چەند جارێکیش لەو بارەیەوە هۆشداری داوەتە ئەردۆغان.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپیەوە بە رۆژنامەنوسانی وت" ئەمریکا سورە لەسەر وەستانی بەپەلەی هێرشەکان و دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان تورکیا و هێزە کوردییەکانی سوریا".

پێنس راشیگەیاند،  بەم نزیکانە سەردانی تورکیا دەکات بە ئامانجی داواکردنی وەستاندنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان .

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.