حکومەتی هەرێم كوژرانی رۆژنامەنووسێکی کەناڵی NRT ئیدانه‌ ده‌كات

راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە


ئەمشەو چوارشەممە 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، له‌ تێرمیناڵی شاره‌زوور ته‌قه‌ له‌ ئۆتۆمبیلی ئامانج بابانی پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی كرا و خۆی و لانە محەمەدی هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌یان بەناوی هانۆ تیرۆر درانە بەر دەستدرێژی گوللە و گیانیان لە دەستدا ، حکومەتی هەرێم كوژرانی رۆژنامەنووسی کەناڵی NRT خێزانه‌كه‌ی ئیدانه‌ ده‌كات ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئێوارە، رۆژنامەنووسێکی کەناڵی NRT بەناوی ئامانج محەمەد نووری ناسراو بە ئامانج بابان لەگەڵ لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵێکیان بەناوی هانۆ ، لە سلێمانی درانە بەر دەستدرێژی گوللە و گیانیان لە دەستدا .

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بە تووندی ئەم کردەوە تاوانکارییە شەرمەزار دەکات . داواش لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان   .

جوتیار عادل
گوتەبێژی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/10/16